چاریتی کڵەب و کۆرسێکی پزیشکی
بەڕێوەچوونی كۆرسێكی پزیشكی لەلایەن سەنتەری پەڕەپێدانی کار و یانەی خێرخوازی بۆ سەرجەم فێرخوازانی پەیمانگە بە سەرجەم بەشە پزیشكیەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگە تەكنیكی كوردستان و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕێكخرابوو، وانەكە لەلایەن مامۆستا هاوڕێ ساڵح وترایەوە كە پێكهاتبوو:
· چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش
· بەڕێوەبردنی کەیسەکانی بەشی فریاکەوتن
· گرنگترین هەنگاوە گرنگەکانی فریاگوزاری سەرەتایی
· کەسی فریاگوزار پێویستە چۆن بێت؟
· دەرمانە باوەکانی بەشی فریاکەوتن
· کرداری بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان CPR
· دانانی سۆندەی مەعیدە
· دانانی سۆندەی میز foley catheter
· مامەڵەکردن لەگەڵ کەسی شۆکدا
· هەنگاوەکانی تەداویکردنی برین
· دورینەوە
لە کۆتایشدا بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرایە بەشداربووان..