سەنتەری پەڕەپێدانی کار

Image

سەنتەری پەڕەپێدانی کار

وەک ئاشکرایە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەم دواییانەدا سەنتەری پەڕپێدانی کاری دروستکردووە وەک بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی بۆ فێرخوازان. ئەمانەی خوارەوە ئامانج و دیدگا و ئەرکە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرێتی گەشەپێدانی کارە لە پەیمانگە:

سەنتەری پەڕپێدانی کار  تایبەتە بە یارمەتیدانی دەرچووانمان لە پەرەپێدان، تێگەیشتن و بەستنەوەی ئەزموونی پەروەردەیی و زانستییان بە بازاری کارەوە.

لەلایەن سەنتەری پەڕپێدانی کار فێرخوازەکانمان ڕێنمایی دەکرێن لە ڕێگەی هەڵبژاردنی سەرەکی خۆیان یاخود پلاندانان بۆ پیشەیەکی جیاواز ، گەڕان بەدوای پێداویستی بازار . فێرخوازان و فێرخوازانی پێشووی پەیمانگە دەتوانن بەشداری لە چالاکییە کوالیتییە بەرزەکان بکەن وەک چاوپێکەوتنی کار ، وۆرک شۆپ، دەستڕاگەیشتن بە دەرفەتەکانی دامەزراندن، ئامادەکردنی  CV. یاخود چۆنیەتی خۆ بنیاتنان. بەڕێوەبەرێتی گەشەپێدانی کار لەلایەن کۆمەڵگەی پەیمانگەکانەوە وەک سەرچاوەیەکی گشتگیر بۆ بەرنامە و خزمەتگوزارییە پیشەییەکان دامەزراوە، کە پێداویستییەکانی پەرەپێدانی پیشەی فێرخوازانی دەرچووی پەیمانگە دابین دەکەن. بەڕێوەبەرێتی گەشەپێدانی کار ئاواتەخوازە پەیوەندییەکی بەهێزی پەیمانگەکەمان لەگەڵ و خاوەنکارەکاندا دروست بکات. ئامانجمان ئەوەیە خۆمان وەک سەرچاوەی پێشەنگی زانیاری پیشەیی لەسەر ئاستی کوردستان جێگیر بکەین.


img
img

چالاکی

img

ستۆری سەنتەر

گەلەری

shapes
shapes
shapes
هەموو پۆستەکان ببینە