Image

ڕاگەیاندنی یانەی خێرخوازی و پانێڵی پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی

ە ئامادەبوونی م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 4/2/2025 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طيب، ڕاگەیاندنی یانەی خێرخوازی و پانێڵی “پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی” بەڕێوچوو، کە تێیدا خوێندکار هونەر قاسم لە بەشی پەرستاری ڕاگەیاندنی یانە خێرخوازییەکەی ڕاگەیاند، هەروەها گۆیژ عثمان وەک یەکەم کاری یانەکە و خاوەن بیرۆکە ئاماژەی بە پڕۆژەی ماسییەکانی هیوا  وەک یەکەم کاری خێر خوازی نێو کڵەبەکە کرد و بە پیشانی ڤیدیۆیەک سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا، دواتر وەک هاندانێک بۆ گەنجانمان بۆ کاری خێرخوازی (هیوای هەژاران) لە مەراسیمەکە ئامادەبوو پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ فێرخوازان ڕاگەیاند و ئاماژەی بە بەشیک لە کارەکانی کرد.

هەروەها پانێڵی "پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی" بە بەشداری چەند مامۆستایەک بەڕێوەچوو:

د. پگاە علی مەردان                       پانێڵست

 مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI

م. بڕوا زاهید                             پانێڵست

 مامۆستا لە بەشی سڕکردن KTI

م. دیلمان عثمان                           ب. پانێڵ

مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI

لە پانێڵەکەدا باس و گرنگی کاری بەخشین و خێرخوازی بۆ ئامادەبووان لە لایەن پانێڵستەکانەوە ڕوونکرایەوە، هەر لە پانێڵەکەدا م. هاوژین هاوکاری و پشتیوانی خۆی بۆ فێرخوازان دەربڕی و سوپاسی هەموو ئەو فێرخوازانەی کرد کە بەم کارە هەستاون و بەڵێنی هاوکاریشی پێدان، هەروەها ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکیدا هەوڵ و ماندوبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی بەرز نرخاند و پشتیوانی ڕاگریەتی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە خزمەت بە کۆمەڵگە بکات.

دوای تەواوبوونی چالاکییەکان بڕوانامە و سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی پێشکەش بە چالاکانی یانەی خێرخوازی  و پانێڵستەکان کرا.