Image

پێشبرکێ کۆمپانیای هواوی ٢٠٢٦-٢٠٢٧

دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە کە وێبسایتی فەرمی بۆ پێشبڕکێی پڕاکتیکی (HUAWEI ICT Practice Competition 2026-2027) ئێستا کراوەیە.

تکایە ئەم لینکەی خوارەوە لەگەڵ خوێندکاران هاوبەش بکەن بۆ خۆتۆمارکردن، هەموو زانیاری و ڕوونکردنەوەکان لەگەڵ ڕێبەری خۆتۆمارکردن لە هاوپێچەکەدا (ئەتێچمنتەکەدا) هەیە.

لینک: ICT Practice Competition 2026-2027

تێبینی: خۆتۆمارکردن لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ دادەخرێت.

**ژمارەی تاقیکردنەوەکانی پەیوەست بە پێشبڕکێی ٢٠٢٦-٢٠٢٧:**

* تاقیکردنەوەی بەرایی لە عێراق (ئۆنلاین/لە شوێنی دیاریکراو)

* تاقیکردنەوەی کۆتایی نیشتمانی لە عێراق (ئۆنلاین/لە شوێنی دیاریکراو)

* تاقیکردنەوەی هەرێمی MECA (لە شوێنی دیاریکراو)

* تاقیکردنەوەی جیهانی لە چین (لە شوێنی دیاریکراو)

**یاساکانی ١١یەمین پێشبڕکێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧:**

**قۆناغی بەرایی و نیشتمانی (پێشبڕکێی تاکەکەسی):**

* خوێندکارانی ئەکادیمیاکانی Huawei ICT یان زانکۆکانی تر (بەو خوێندکارانەشەوە کە لە ئێستادا لە پرۆگرامەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر) یان دکتۆرا دەخوێنن) مافی بەشداریکردنیان لەم پێشبڕکێیەدا هەیە.

* پێویستە بەشداربووان کۆمپیوتەری کەسی (PC) و هێڵی ئینتەرنێتیان بەردەست بێت.

* هەر بەشداربوویەک دەتوانێت بەشداری بکات یان لە پێشبڕکێی پڕاکتیکی (Practice Competition) یان پێشبڕکێی داهێنان (Innovation Competition) (واتە ئەوانەی بەشداری پێشبڕکێی پڕاکتیکی دەکەن نابێت بەشداری لە پێشبڕکێی داهێنان بکەن).

* ئەو خوێندکارانەی بەشداری لە پێشبڕکێی پڕاکتیکیدا دەکەن، تەنها مافی بەشداریکردنیان لە یەک بواردا هەیە (بواری نێتۆڕک/تۆڕ، بواری کۆمپیوتینگ، بواری کڵاود/هەور).

* ئەو بەشداربووانەی کە لە ساڵانی پێشوودا بەشدارییان لە قۆناغی جیهانیدا کردووە و خەڵاتی گەورەیان (Grand Prize) بەدەستهێناوە، ناتوانن دووبارە لە هەمان بواردا بەشداری بکەنەوە.

* بۆ هێشتنەوەی پێشبڕکێیەکە بە دادپەروەری و ڕێکوپێکی، پێویستە هەر بەشداربوویەک خۆی لە چەند ناوچە یان وڵاتێکی جیاواز تۆمار نەکات. دووبارە خۆتۆمارکردن بەداخەوە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی پێشبڕکێیەکە و بێبەشبوون لە بەشداریکردنی داهاتوو.

* خوێندکارە دەرچووەکان (ئەوانەی خوێندنیان تەواو کردووە) بۆیان نییە بەشداری لە هیچ پێشبڕکێیەکدا بکەن.


**قۆناغی هەرێمی (پێشبڕکێی تیم):**


* قۆناغی هەرێمی پێشبڕکێیەکی تیمییە. پێویستە هەر تیمێک پێکبێت لە ٣ خوێندکار و ١ مامۆستا/سەرپەرشتیار بۆ هەر بوارێک.

* ئایدی مامۆستا (Teacher id): ramyar_a._teimoor


**قۆناغی جیهانی (پێشبڕکێی تیم):**


* قۆناغی جیهانی پێشبڕکێیەکی تیمییە، و تیمە بەشداربووەکان لە قۆناغی هەرێمییەوە سەردەکەون بۆ ئەم قۆناغە.

* پێشنیار دەکرێت کە خوێندکاران و مامۆستای پێکهێنەری تیمێک لە هەمان ئەکادیمیای (Huawei ICT) بن.

* هەر وڵاتێک یان ناوچەیەک دەتوانێت بە لایەنی زۆرەوە تەنها یەک تیمی هەبێت بۆ هەر بوارێک.


Country

Preliminary Exam

National Exam

Regional Exam

Global Exam

Iraq

Nov 18-19,2026

December 21,2026

March,2027

May or June (TBD)

 

بە هیوای سەرکەوتن..



بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە