لە ڕیزبەندی دووەمی زانکۆکانی ئەڵمانیا و ڕانکینگی (٣٨) لەسەر ئاستی جیهانی، رێکخەری سەنتەر بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا
لە دەستکەوتێکی تری ئەکادیمی بەرچاودا، م. عماد حمە امین محمود مامۆستا لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، تێزی ماستەرەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، کە تێیدا بە گرتنەبەری ڕێبازێکی بەراوردکاری لە نێوان زمانی ئینگلیزی و کوردی سۆرانیدا،بە ناونیشانی "مێتافۆری ئاڕاستەیی لە زمانی ئینگلیزی و کوردی سۆرانیدا: بە گرتنەبەری ڕێبازی کۆڕپوس"، کە بەدواداچوون بۆ لێکچوونە مێتافۆریکییەکان لە هەردوو زمانەکەدا دەکات، بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا.
جێی سەرنجە ئەم توێژینەوەیە لە زانکۆی لودڤیگ ماکسیمیلیان لە میونشن ئەنجامدراوە کە لە ڕیزبەندی دووەمی زانکۆکانی ئەڵمانیادایە و بەپێی ڕیزبەندی " Times Higher Education rankings" لە ساڵی ٢٠٢٥دا پلەی ٣٨ی لەسەر ئاستی جیهانی بەدەستهێناوە.
بەهۆی کەمی پسپۆڕانی زمانی کوردی لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی دەرەوەی کوردستان، ئەنجامدانی ئەو جۆرە لێکۆڵینەوە بەراوردکارییانە پێویستی بە هەوڵ و ماندوبوونێکی بێپایەنە . ئەم دەستکەوتە تەنیا توێژینەوەیەکی زمانەوانی نییە، بەڵکو خزمەتكی گەورەیە بە زمانی شیرینی کوردی لە پاڵ زمانەکانی جیهاندا.
بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە م. عماد دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.