Image

یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە لێهاتووەکان

ەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە لێهاتووەکان، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک لەنێویدا پانێڵێک بە ناونیشانی " لە نێوان هەزاران هەڵگری بڕوانامەی دبلوم، چۆن بڕوانامەکەت دەرفەتی کاری زیاتر دەبێت؟"  بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە:

-          ئەڤین محمد قادر   پانێلیست

                 بەرێوبەری گشتی کلیک عێراق

-          د. جوتیار ژاژڵەیی    پانێلیست

                مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی/ وەرگێڕ

-          د. ڕێباز مەلا نبی  بەڕێوبەری پانێڵ

                 بەڕێوەبەری کواڵیتی لە KTI

هەروەها لە مەراسیمەکەدا چەند دەرچوویەکی کارساز خەڵات دەکرێن، کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامدراوە، دواتر وتارێک لەلایەن طە جلیل-زەنگین بۆ سەرجەم فێرخوازان پێشکەشدەکرێت.

شوێن:  هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب - پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - بەرزاییەکانی سلێمانی

ڕۆژ: سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٤ کاتژمێر: ١٠:٠٠