تێگەیشتن لە هاککردن و هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان
ەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردەوە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (23/10/2023) کاتژمێر 12:30 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب سیمینارێک بۆ بەڕێز م. ڕامیار عبدالرحمن بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە KTI بە ناونیشانی " تێگەیشتن لە هاککردن و هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکانUnderstanding hacking and cyber threats" ڕێکخست.