سیمیناری ئامادەکارییەکی دروست بۆ تاقی کردنەوە
یاساکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس و کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە
لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هۆشیاری فێرخوازان، ڕاگرایەتی پەیمانگە بە هاوکاری ڕاوێژکاری ئەکادیمی و ڕاوێژکاری دەروونی پەیمانگە هەستان بە پێشکەشکردنی زنجیرە سیمینارێک بۆ فێرخوازانی بەشەکانی (ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، ئایتی، کۆمپیوتەر، کارگێڕی، ژمێریاری، دیجیتاڵ میدیا و نەوت) لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی٢٩/١٠/٢٠٢٣ ، لە کاتژمێر ١٠.٣٠ - ١١.٣٠ لە هۆڵی سیمینار بە ناونیشانی "ئامادەکارییەکی دروست بۆ تاقیکردنەوە" کە پێکدێت لە دو بەش (لە ڕووی ئەکادیمی: یاساکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس، لە ڕووی دەرونیەوە: کۆنترۆڵ کردنی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە)، کە لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان: د. هۆزان لطیف و م. چیمەن جمال وترانەوە.