Image

دەربارەی سەنتەر

 پێشەکی
سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان پابەندە بە پەروەردەکردنی سەرجەم ئەرک و لێپرسراویەتەکانی وەک : ئامادە کردنی فێرخوازان بۆ بازاری کار و و هاوکاری کردنیان بە هەموو شیوازێک .
 ئەم ئەرک و رۆلانەی کە لە خوارەوە باس کراوە بەرپرسیارێتی و کارەکانی ئەندامانی سەنتەری پەرە پیدانی کار دەخاتە روو


 سیاسەتە گشتیەکان
• هەموو کارمەندان دەبێت پابەندبن بە یاساو رێساکانی پەیمانگا، لەرووەی ئەخلاقی و پیشەیەوە
چاوەڕوان دەکرێت کارمەندان بە شێوەیەکی هاوبەش کار بکەن و بەشداری بکەن لە ئەرکی CDC کە بریتییە لە پەرەپێدانی کار و سەرکەوتنی فێرخوازان.
• هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ئەدای کارکردن ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە و باشتربوونی بەردەوام لە سەنتەر.
• کاتی کارکردن، سیاسەتەکانی مۆڵەت و مەرجەکانی تری دامەزراندن دەبێت لەگەڵ ڕێنماییەکانی سەرچاوە مرۆییەکانی پەیمانگاکەدا بگونجێت.